باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە سەیدسادق دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق توانییان باندێکی دزی دەستگیربکەن کە ماتۆڕسکیلی هاووڵاتییانیان لە قەزاکەدا دەدزی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە ماتۆڕسکیلەکەی لەبەردەم ماڵەکەیدا لێدزراوە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس بە بڕیاری دادوەر دەستیپێکرد.

دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و چاودێریکردن، هێزەکانی پۆلیس توانییان شوێنی تۆمەتباران بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن. لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، پۆلیس دەستی بەسەر چوار ماتۆڕسکیلدا گرت، کە یەکێکیان هی سکاڵاکارەکە بوو و سێ ماتۆڕسکیلەکەی تریش پێشتر لەلایەن ئەم باندەوە دزرابوون.

پۆلیس ناسنامەی تۆمەتبارانی ئاشکرا کردووە کە بریتین لە:

  • (پ، د، ی) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١

  • (م، د، ع) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠

هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی تریان بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە