ئێران بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە

ئێران دەستی کرد بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت؛ هەنگاوێکی پێشوەختە.

ئاژانسی “بلومبێرگ” ئەمرۆ شەممە بڵاویکردەوە، کە ئێران بە کردەیی دەستی بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاران شارەزایی باشی پەیدا کردووە لە ڕاگرتنی بیرە نەوتەکان.

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە گواستوویەتییەوە: “کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان هەنگاوێکی پێشوەختەیە بۆ ئەوەی نەگەینە لوتکەی توانای کۆگاکردن،” جەختیشی کردەوە کە “بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

ئەو بەرپرسە باسی لەوەش کردووە: “ئێران شارەزایی پەیدا کردووە لە ڕاگرتنی کاتیی بیرە نەوتەکان بەبێ ئەوەی زیانی هەمیشەییان پێ بگات، ئێمە ئەزموونی پێویستمان هەیە و نیگەران نین.”

هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە “هەوڵەکانی بەردەوامبوون لە ناردنی نەوت تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەتوانێت بەردەوام بێت،” و ڕوونیشی کردەوە: “مەسەلەکە بۆ ئێمە ئەوەیە کە کێ دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژتر بەرگەی ئازارە ئابوورییەکان بگرێت، ئێمە یان واشنتن؟”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە