لەگەڵ گەرما، باران و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە

شارەزایەكی كەشناسی باش لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسکە دەكات و دەڵێت: بای باشوری رۆژئاوا کاتەکانی دوای نیوەرۆ چالاک ئەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی خەماسینی بیابانەکانی باکوری ئەفریقا سبەی یەک شەممە 3/5/2026 ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی هەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی هەوادا و شێی ناوخۆیی ئەگەری ناجێگیریەکی لاواز لە کەشوهەوادا ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان و زیاتر لە سنوری ئیدارەی سۆران و راپەرین و سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی لەهەندێ کات و شوێندا هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایەن دروست دەبێت.

دەشڵێت: لەوانەیە لەهەندێ ناوچە و شوێنی دیکەشدا بەدیاری نەکراوی کەڵەکە هەوری بە بروسکە و نمە باران ببێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە، بای باشوری رۆژئاوا کاتەکانی دوای نیوەرۆ چالاک بەخێرایی 15-30کم/ک چالاك دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، لە دوو سبەی رۆژی دوو شەممەوە 4/5/2026 پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری هەورەبروسکە و تاوە باران زیاتر ئەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە