بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی گەنم و جۆ و ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە، ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەی بۆ جوتیاران و شۆفێرانی دەڕاسە بڵاوکردەوە:
1. ئامێری ئاگرکوژێنەوە: پێویستە هەموو دەڕاسەیەک ئامێری ئاگرکوژێنەوەی تێدابێت.
2. تانکەری ئاو: دەبێت لە کاتی دروێنەدا، تانکەرێکی ئاو بە بەردەوامی لەگەڵ دەڕاسەکەدا بێت.
3. قەدەغەکردنی لەحیم: بە هیچ شێوەیەک نابێت لە ناو کێڵگەکاندا کاری لەحیمکردن ئەنجام بدرێت.
4. جگەرەکێشان: جگەرەکێشان لە ناو کێڵگەکاندا لەلایەن شۆفێر و کرێکارانەوە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
5. هێڵەکانی کارەبا: پێویستە شۆفێرانی دەڕاسە زۆر وریای تێپەڕین بن لە ژێر هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا.
6. ڕێگەی فریاگوزاری: پێویستە ڕێگەی چوون بۆ ناو زەوییەکان چاک بکرێت تاوەکو لە کاتی پێویستدا ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی بگاتە شوێنەکە.
کشتوکاڵی هەولێر داوا دەکات “جوتیاران ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانییان لا بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی هەر ڕووداوێکی کتوپڕدا پەیوەندی بکەن و ڕەنجی ساڵێکیان بە فیڕۆ نەچێت”.
