بارزانی بۆ زەیدی: كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێم چارەسەر بكرێن

بارزانی پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەستوور كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێم چارەسەر بكرێن و حكومەت لەسەر بنەمای ئیستیحقاقی هەڵبژاردن پێكبێت.

ڕۆژی شەممە، 2ی ئایاری 2026، لە پیرمام، مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستیی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت كرا بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن، هەروەها پابەندبوون بەماوە دەستوورییەكانەوە.

بارزانی باسی لە دوایین پێشهاتەكان كرد و جەختی لە پێویستیی “چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە لە چوارچێوەی دەستوودا”.

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، كە جێبەجێكردن و پابەندبوون بەدەستوور چارەسەری سەرەكییە و داواشی كرد لەپێناو سەقامگیریی وڵاتدا هەموو لایەك پابەندی دەستوور بن.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەکەدا عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ، جەختی لە پێویستیی تێپەڕاندنی بابەتە نەرێنییەكانی ڕابردوو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، زەیدی لەگەڵ شاندی یاوەری داوایان كرد، كە كوتلەی پەرلەمانی و حكومی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشدارییەكی چالاكانە لە پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵ بگەڕێنەوە بەغدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە