ستونی: حاجیانی کوردستان بە فڕۆکە گەشت دەکەن

وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حاجیانی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی بە فڕۆکە گەشت دەکەن و دەشڵێت: لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دەستپێدەكات.

کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەتایبەت خودی جەنابی وەزیر، د.پشتیوان سادق گفتوگۆ لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی ئەنجام درا بۆ ئەوەی گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بێت بو شاری جەدەی سعودیە.

ڕاشیگەیاند، هەوڵەکان گەیشتونەتە کۆتایی و بڕیاردرا، گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێبکات.

وتیشی، “ڕۆژی پێنج شەممە 7/5/2026 یەکەم گەشت لە فرۆکەخانەی هەولێر دەبێت و ڕۆژی دواتر لە سلێمانی.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە