سبەینێ غاز لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەش دەکرێت

دابەشکردنی غاز لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە بەمەبەستی ئاسایی بوونەوەی، سبەینێ لە چەمچەماڵ و شارەدێیەکانی دەوروبەری لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەش دەکرێت.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە 3ی ئایاری 2026، غاز لە ناوەندی چەمچەماڵ لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشدەکرێت، پێویستە هاووڵاتییان پەیوەندی بە بریکارەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. داواشدەکات، هیچ هاووڵاتییەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکات، چونکە غاز بە فۆڕمی خۆراک دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، “شارەدێیەکانی شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر، بە میکانیزمی خۆیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێکانیان غاز دابەشدەکەن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە