وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم کاروانی حاجیانی بۆ سعودیە لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و دواتریش سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم:
حاجیانی کوردستان لە هەولێرو سلێمانی بە فڕۆکە گەشت دەکەن
دوای هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەت و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەتایبەت خودی جەنابی وەزیر، د. پشتیوان سادق، دوای گغتوگۆ لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی، بۆ ئەوەی گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی بێت بو شاری جەدەی سعودیە، هەوڵەکان گەیشتوونەتە کۆتایی بڕیاردرا، گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی دەستپێبکات.
ڕۆژی پێنجشەممە 7/5/2026 یەکەم گەشت لە فرۆکەخانەی هەولێر دەبێت و ڕۆژی دواتر لە سلێمانی.
ڕۆژگار جەعفەر
بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج
