کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان، کەشناسێکیش دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ وە لە شوێن و کاتی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی خەماسینی بیابانەکانی باکوری ئەفریقا سبەینێ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەئەنجامی هەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی هەوادا و شێی ناوخۆی ئەگەری ناجێگیریەکی لاواز لە کەشوهەوادا دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان و زیاتر لە سنووری ئیدارەی سۆران و راپەرین و سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی لەهەندێ کات و شوێندا هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان دروست دەبێت.
ئەوەشی وت: لە دوو سبەی دووشەممە 4ی ئەم مانگە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری هەورە بروسکە و تاوە باران زیاتر دەبێت.
