راستە بە پێی بەڵگەی مێژوویی، کرێکاران هێز و سیمبۆلی تەواوکاری شارستانیەتن، لەهەمانکاتدا ئەندازیاران دانەری نەخشەی شار و شارستانەیەتن. لێرەوە ئەگەر بە وردی سەیری مێژوو بکەین، شارستانیەت تەنها لە بیرۆکە و نەخشەی سەر کاغەزی ئەندازیاران پێکنەهاتووە، بەڵکو هێز و بازووی کرێکاران بووە، کە ئەو خەونانەی کردووە بە واقیع و جوانسازی.
شارستانیەت بنیاتنانی ژێرخان لە باخچەی هەڵاویستی سۆمەریەکان پیرامیدیای میسریە کۆنەکان و تا بەرزترین تەلاری ئەمڕۆ، هەمووی بەرهەمی ئارەقەی نێوچەوانی ئەندازیار و کرێکارانە. بەبێ پێداویستی و پێشکەوتنی مرۆڤ و ماندووبوونی ئەوان، شارەکان تەنها خەیاڵێک دەبوون.
ئەگەر نەخشەی ئەندازیاران و بازووی کرێکاران لە کارگەکان، کێڵگەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا بوەستێت، چەرخی ژیان پەکی دەکەوێت، چونکە ئەوان بزوێنەری سەرەکی ئابووری و پێشکەوتنن.
هەربۆیە ڕۆژی ١ی ئایار، خۆی لە خۆیدا سیمبۆلی بەرخۆدان و بەردەوامبوونی و پێشکەوتنی ژیانن. راستە ئەندازیاران و کرێکاران نیشانیان دا، کە شارستانیەتی ڕاستەقینە تەنها تەلارسازی نییە، بەڵکو دادپەروەری و بەدەستهێنانی مافە، بەڵام دەبێت ئەوەش لەبیرمان نەچێت، کە هونەرمەند، هزرمەند و فەیلەسۆفان، توانیان واتا و ئەستاتیکا بدەنە بیناسازی.
ئەگەر ئەندازیار مێشکی شارستانیەت بێت، جێگەی گرنگی تایبەتمەندی شارەزایان، زانایان و رۆناکبیراکان بێت، ئەوا هیزی کرێکاران وەک سوخرە دڵی ئەو شارستانیەتن. بێگومان راستە شارستانیەت بەبێ کرێکار نەدەبوون، بەڵام سەردەستان کرێکاریان وەک کوێلە بەکاریهێناوە.
کەواتە شارستانیەت بە تەنها بە بەرزکردنەوەی باڵەخانەکان ناپێورێت، بەڵکو زۆر پێوەری هەیە و بەو کەرامەت و ڕێزە دەپێورێت، کە بۆ مرۆڤە ماندووەکانی دابین دەکەن. هەروەک هایدیگەر دەڵێت: “بیناسازی زمانی شارستانیەتە.
بەگشتی جەژنی یەکی ئەیاری نێودەوڵەتی کرێکاران، لە هەموو ئەو دەستانەی، کە بە ڕەنج و ماندووبوون ژیان بنیات دەنێن و کرێکارانی کوردستان بەتایبەتی پیرۆز بێت.
