بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی شارۆچکەی حاجیاوای ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک ئاگری گرتووە و دوای گەیشتنی تیمەکانیان توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
باسی لەوەشکردووە، بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکانیان، ھۆکاری ڕوودانی ئاگرەکە شـۆڕتـی کـارەبـایی ئۆتۆمبێل بوە جـــگە لە زیانی دارایی ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نە بووە.
