سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەمشەوەوە شەقامی مەلیک مەحمود بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون بە تەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنی بۆ کاری قیرتاوکردن.
دەقی ئاگادارییەکە:
“ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی خۆشەویست و شۆفێرانی بەڕێز”
ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە، کە سبەینێ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ـی ئایاری ٢٠٢٦، لە لایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکان و ئامێرەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانییمان دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (گۆیژە سیتی تا یوتێرنی نزیک مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود، هەر بۆیە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەوەوە شەقامی ئاماژەپێکراو بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون بە تەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنی بۆ کاری قیرتاوکردن.
داواکارین لە شۆفێرانی خۆشەویست بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
2026/5/1
