سودانی بڕیارێکی لە بارەی گرانبوونی هێلکە دەرکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری ڕاسپارد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە کردن لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە، وەک پابەندبوونێکی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان لە بازاڕەکاندا و دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان بەجۆرێک کە لە توانای هەموو هاووڵاتییاندا بێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری ڕاسپارد کە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی ئەم ماددە سەرەکییە بکەن، و بە زووترین کات لێکۆڵینەوەکە پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکەن بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە