محەمەد حاجی مەحمود: ئێستا ترەمپ مەرجەعی شیعەکانی عێراقە نەک سیستانی

محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە بارەى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق و ڕاسپاردنى کاندیدى سەرۆکوەزیران رایگەیاند، لە عێراق نایانەوێت سەرۆک وەزیرانێکى بەهێز هەبێت، دەشڵێت: ئێستا ترەمپ مەرجەعی شیعەکانی عێراقە نەک سیستانی.

محەمەد حاجی مەحمود باسی لەوەشکرد، “لەو باوەڕەدا نیم کێشەى گرووپەچەکدارەکان لە عێراق چارەسەر بکات”، لە بارەى سەردانى عەلى زەیدى بۆ هەرێمى کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود وتى، “عەلى زەیدى پێویستى بە کوردە بۆ ئەوەى حکومەت پێکبێنێت بۆ ئەو مەبەستەش سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات”.

لە وەڵامى پرسیارێکدا بۆ دوورخستنەوەى نورى مالیکى لە کاندید بوون بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران بەهۆى ڤیتۆکەى ترەمپەوە، محەمەدی حاجی مەحمود، وتى “ئێستا ترەمپ مەرجەعی شیعەکانە نەک ئاغای سیستانی”.

لەبارەى دەنگۆى دووبارەبوونەوەى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وتى، “لە ساڵى 1992ەوە هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان دەکرێت و تا ئێستا هیچ شتێک نەگۆڕاوە و نەدەنگى پارتى، یەکێتى بردوویەتى، نە دەنگى یەکێتیش پارتى بردوویەتى”.

جەختى لەوەشکردەوە، کە چەند هەڵبژاردنى دیکەش بکرێت دەنگەکان وەک خۆیانن و هیچ جیاوازییەکی نییە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە