سبەینێ شەممە لای ئەم بریکارانەی خوارەوە غاز دابەش دەکرێت

لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە هاووڵاتییانی لای ژمارەیەک بریکار ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ غاز دابەش دەکرێت، داواشیان لێدەکات سەردانی کارگەکان نەکەن چونکە غاز لەوێ دابەش ناکرێت.

بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە، ​ئاگاداری هاووڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەنەوە سبەینێ شەممە، کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەوماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلە لیستەکەدا هاتووە، هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت.

دەشڵێت: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت، هەر هاووڵاتییەکیش تا کاتژمێر 11 ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە