تەیف سامی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار کرد

وەزیری دارایی عێراق، هەنگاوێکی یاسایی نوێی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووەتە بەر و سکاڵایەکی لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار کردووە. ئەم سکاڵایە پەیوەستە بە بڕیارێکی مێژوویی ساڵی 1992 کە تایبەتە بە خاوەندارێتی و گواستنەوەی موڵک و ماڵە حکومییەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ سەر میلاکی هەرێم.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی فیدراڵیی، 10ی حوزەیرانی 2026 یەکەم دانیشتنی تایبەت بەو سکاڵایە دەکرێت، کە لەلایەن تەیف سامی، وەزیرى دارایی فیدراڵ، لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووریی سکاڵاکە تۆمارکراوە.

لەو سکاڵایەدا تەیف سامی داوای کردووە بڕیاری ژمارە 3326ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە “نادەستوری” بناسێنرێت، کە لە 24ی تشرینی دووەمی 1992 دەرچووە.

ئەو بڕیارە تایبەتە بە تۆمارکردنی سەرجەم موڵکەکانی حکومەتی هەرێم بە ناوی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە، کە پێشتر بە ناوی حکومەتی پێشووی عێراق و ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی پێشووی دەسەڵاتی بەعس بوون.

ئەو شوێنانەى تۆمارکردنەکە بەگوێرەی ئەو بڕیارە گرتوویەتییەوە، بریتین لە شووقەی نیشتەجێبون، باڵەخانەی فەرمانگەکان وسەرجەم دامەزراوە حکومیەکان.

تەیف سامی داواى کردووە: “ئەو بڕیارە تانەلێدراوە هەڵبوەشێنرێتەوە وەک ئەوەی کە نەبووە، هەروەها سەرجەم لێکەوتە یاساییەکانیشی هەڵبوەشێنرێتەوە
هاکات بەرپرسانى حکومەتى کاربەرێکەرى هەرێم دەڵێن “ئاگاداری سکاڵاکەن و پێیانگەیشتووە، بەڵام شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا دیارینەکراوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە