لەسەر ڕێگای کەلار_ دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە سەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بەئاراستەی شارۆچکەی دەربەندیخان ڕۆیشتووە لە شارەدێی باوەنور کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوو.
باسی لەوەشکردووە: بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی ١٩٧١ و١٩٩٧ و ٢٠٢١ و ١٩٦٦ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠١ەو، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە شارەدێی باوەنور و یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکرا لە کەلار.
دەشڵێت: تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.




