کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەینێ لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 26 پلەی سیلیزی
پیرمام 21 پلەی سیلیزی
سۆران 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 26 پلەی سیلیزی
دهۆک 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 29 پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کات و ناوچەی جیاجیا ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 25 پلەی سیلیزی
پیرمام 20 پلەی سیلیزی
سۆران 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 26 پلەی سیلیزی
دهۆک 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
