کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، کە یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرەوە بۆ فڕۆکەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینە بەڕێ کەوت، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمە بۆ گواستنەوەی حاجیانی عێراقی بۆ ماڵی خودا.
بڕیارە لەمڕۆ هەینی 1ی ئایاری 2026، تا 17ی ئەم مانگە گەشتەکان بەردەوام بن لە گواستنەوەی حاجیانی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرەتا ڕۆژانە چوار گەشت دەکرێت، دواتر بۆ پێنج تا حەوت گەشت لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوکارت بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، بەسرە و نەجەف، بەرەو شارەکانی مەدینە و جیدە ئەنجام دەدرێن.
