دۆناڵد ترەمپ پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی دەکات و بانگهێشتی واشنتۆنی دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتووی عێراق. لەو پەیوەندییەدا ترەمپ هیوای سەرکەوتنی بۆ زەیدی خواست لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت ئایندەیەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ عێراق بەدی بهێنێت.
لە لێدوانێکدا سەبارەت بەم گۆڕانکارییە، ترەمپ ڕایگەیاند:”ئەمە سەرەتای وەرزێکی نوێ و گەورەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کە لەسەر بنەمای خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی بێ وێنە بنیاد دەنرێت. ئێمە چاوەڕێی پەیوەندییەکی نوێی بەهێز و بەرهەمدار دەکەین لەگەڵ عێراق”.
هاوکات لەگەڵ پیرۆزباییەکە، ترەمپ بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی کرد بۆ سەردانی واشنتۆن و کۆبوونەوە لە کۆشکی سپی، کە بڕیارە سەردانەکە لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینە نوێیەکەی حکومەت ئەنجام بدرێت.
