نێردەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی دەکات

نێردەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی دەکات بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگی لەلایەن تۆم باڕاک، نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پێگەیشت.

تۆم باڕاک بەناوی وڵاتەکەیەوە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی کرد بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

 لە میانی گفتوگۆکەیاندا، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن کردەوە، هاوکات باس لە پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا کرا، بە ئامانجی چەسپاندنی زیاتری هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغی داهاتوودا.

ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە کە چاوەکان لەسەر زەیدی-ین بۆ تێپەڕاندنی کێربەندییە سیاسییەکان و ڕاگەیاندنی پێکهاتەی حکومەتەکەی لە کاتە یاساییەکاندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە