عێراق سیستەمی پارەدانی بەشەخۆراک دەکاتە ئەلیکترۆنی

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە گۆڕانکاری لە سیستەمی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکی مانگانە دەرکرد. بەپێی بڕیارەکە، لە کۆتایی مانگی نیسانەوە وەرگرتنی پارەی کاش لە هاووڵاتییان لەلایەن بریکارەکانەوە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت.

بەپێی بڕیارەکە، شێوازی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراک دەگۆڕدرێت بۆ سیستەمی “پارەدانی ئەلیکترۆنی”، و ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوورییە، بە مەبەستی ڕێکخستنی سیستەمی دارایی و کەمکردنەوەی مامەڵەی کاش لە دامەزراوە حکومەییەکاندا.

هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە تەکنیکییەدا، لە ناو پەرلەمانی عێراق جووڵەیەکی یاسایی دەستیپێکردووە ئەویش 93 واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ فشارکردن بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان.

 وەزارەتی بازرگانی جەخت دەکاتەوە کە بڕینی بەشەخۆراک تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داهاتیان بەرزە، نەک هەموو مووچەخۆران، ئەوەش بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان بە چینە کەم دەرامەتەکان.

لە لایەکی تریشەوە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بڕینی بەشەخۆراکی وەرگرانی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکەن و دڵنیایی دەداتە ئەو چینە کە بەشەخۆراکەکەیان بەردەوام دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە