پزیشکیان: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران شکستی خواردووە

سەرۆک کۆماری ئێران جەختدەکاتەوە، هەوڵەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر تاراندا بێ ئەنجام بووە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی سنووردارکردن و گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و سەرکۆنەکراوە و دان پێدانانە بە شکست.

پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد، “دوژمن” شێوازەکەی گۆڕیوە و پەنای بۆ سەپاندنی فشارە ئابورییەکان و گەمارۆی دەریایی بردووە دژی حکومەت و گەلی ئێران.

دەشڵێت: “ئاوە هەرێمییەکان جێگەی سەپاندنی بڕیاری تاکلایەنە نین، بەڵکو بەشێکن لە سیستمی نێودەوڵەتی و پاراستنی ئاسایشەکەی تەنها لەڕێگەی هەماهەنگییەوە دەبێت”.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە، بوونی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکەدا، تەنها دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و ناسەقامگیرکردنی ئاوە هەرێمییەکان، ئەوەشی خستەڕوو، بوونی ئەو هێزانە هیچ خزمەتێک بە ئاسایشی ناوچەکە ناکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە