کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنوورییەکان و بۆ ئێوارەو سبەینێ هەینی کەش سەقامگیر دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندی کات بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە لەزنجیرە شاخاوییە سنووریەکاندا، بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 25 پلەی سیلیزی
پیرمام 20 پلەی سیلیزی
سۆران 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 25پلەی سیلیزی
دهۆک 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری رۆژئاوا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 26پلەی سیلیزی
پیرمام 23 پلەی سیلیزی
سۆران 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 26 پلەی سیلیزی
دهۆک 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
