پوتین بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران دەستپێبکاتەوە کارەساتی وێرانکەری لێدەکەوێتەوە

ڤلادیمێر پۆتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامداوە کە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاندووە.

کۆشکی کرێملین بڵاویكردەوە، پۆتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بە ترەمپی ڕاگەیاندووە؛ پێشبینی دەکات ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل جارێکی تر پەنا بۆ کردەوەی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەن، ئەوا لێکەوتەی زۆر وێرانکەری لێ دەکەوێتەوە.

پۆتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، پرسی شەڕی ئێرانی تاوتوێ کردووە و ڕایگەیاندووە، ئامادەیە لە ماوەی یادی “ڕۆژی سەرکەوتن”دا ئاگربەست ڕابگەیەنێت و ترەمپیش پشتگیری ئەمەی کردووە.

پۆتین پێیوایە “بڕیارەکەی ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران کارێکی دروست بووە” و وتویەتی، “مۆسکۆ هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی ئەمریکا دژی ئێران بە کارێکی مەترسیدار دەزانێت”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی ك‌وشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا، “پۆتین بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپی کردووە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە