قاڵیباف: پیلانی گۆڕینی ئێران بۆ فەنزوێلایەكی تر شكستی هێنا

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ترەمپ دەیەوێت لە ڕێگەی فشاری ئابووری و گەورەکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانەوە، ئێران ناچاری خۆبەدەستەوەدان بکات و دەشڵێت: پیلانی گۆڕینی ئێران بۆ فەنزوێلایەكی تر شكستی هێنا.

قاڵیباف بۆ میدیای فەرمی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، دوژمن پلانی هەیە لە ڕێگەی گەمارۆدان و پڕوپاگەندەی میدیاییەوە، ئێران لە ناوخۆوە بەرەو لاوازی و داڕمان ببات، بۆیە پێویستە خەڵک بزانن تەنها یەک ڕێگەچارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پیلانە نوێیەی دوژمن هەیە، ئەویش پاراستنی یەکگرتووییە.

ڕاشیگەیاندووە، وەک کەسێک کە لە ناو جەرگەی ڕووداوەکاندایە بە گەلی ئێران دەڵێم؛ ئێمەی بەرپرسان هەموومان پەیڕەوی لە فەرمانەکانی ڕێبەری شۆڕش دەکەین و ئەو وەلی ئەمر و جێنشینی ئیمامی سەردەمە، خێری دنیا و قیامەتمان لەوەدایە کە شوێن فەرمانەکانی بکەوین.

ئاماژەی بەوەشداوە، دڵنیابن کە ئێمە بە یەکگرتوویی تەواوەوە لە نێوان بەرپرسانی سەربازی و سیاسیدا کارەکان دەبەینە پێشەوە، تەوەری ئەم یەکگرتووییەشمان تەنها ڕێنماییەکانی وەلی ئەمری موسڵمانانە.

دەشڵێت: بەو ناسیارییەی کە لەسەر گەلی ئێران هەمە، دەڵێم کە ئەم خەڵکە بە فەزڵی خوای گەورە ئەم نەخشە فێڵاوییەی دوژمنیش تێکدەشکێنن و لەم جەنگەدا دەگەینە سەرکەوتنێکی درەوشاوە.

بە وتەی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، “دوژمن هەوڵیدا جوداییخوازەکان لە ڕۆژئاوای ئێران چالاک بکات، بەڵام بەهۆی هەوڵەکانی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانەوە تووشی شکست بوو”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە