پارەی بەشێک لە جوتیاران دابەشدەکرێت

سایلۆی سلێمانی شایستە داراییەکانی کۆمەڵێک لە جوتیاران دابەش دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە و ناویان لە لیستی نوێی وەرگرتنی شایستە داراییەکاندا هاتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦، دەست بکرێت بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران. ئەو جوتیارانەی کە ژمارەی پسوولەکانیان (مستند/بیطاقە) تاوەکو ژمارە (٨٤٠)ـە، پێویستە سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند تێبینییەکی گرنگی بۆ جوتیاران بڵاوکردووەتەوە:

١. ئامادەبوونی خاوەن ماف: پێویستە ئەو جوتیارەی کە گەنمەکە بەناوی ئەوەوە ڕادەست کراوە خۆی ئامادە بێت، یان کەسێک کە وەکالەتی فەرمی و یاسایی لە لایەن جوتیارەکەوە بۆ کرابێتەوە.

٢. گرتنی هەموو بڕەکان: هەموو ئەو جوتیارانەی کە ژمارەی پسوولەکانیان لە خوار ژمارە (٨٤٠)ـەوەیە، چەکەکانیان بۆ خەرج دەکرێت، بێ گوێدانە ئەوەی بڕی پارەکەیان کەمە یان زۆر.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت دێت بۆ خێراکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە