ترەمپ: گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران کاریگەرترە لە بۆردومان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، گەمارۆی دەریایی هەڵناگیرێت تا رێککەوتنی ئەتۆمی نەکرێت و دەشڵێت: سێنتكۆم پلانی هێرشی كورت و بەهێزی هەیە و چاوەڕێی فەرمانی منن.

دۆناڵد ترەمپ بۆ (ئاكسیۆس) ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لانەبم، مەگەر تاران لەسەر ڕێککەوتنێک سەبارەت بە نیگەرانییە ئەتۆمییەکان ڕازی بێت.

وتیشی، “پێشنیاری ئێرانییەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و لادانی گەمارۆکان لە سەرەتادا و دواخستنی دانوستانە ئەتۆمییەکانم ڕەتکردەوە”.

دەشڵێت: کۆگاکانی نەوت و هێڵە بۆرییەکانی ئێران لە لێواری تەقینەوەدان، چونکە ناتوانێت نەوت هەناردە بکات.

ئاشكراشی كردووە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) پلانێکی بۆ شەپۆلێکی هێرشی “کورت و بەهێز” بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران ئامادە کردووە، کە تەنها لە ئەگەری دەرکردنی فەرمان لەلایەن منەوە جێبەجێ دەکرێن.

سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردۆتەوە، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران کاریگەرترە لە بۆردومانی ئێران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە