وەزیری جەنگی ئەمریکا: هەموو توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، هەموو توانا ئەتۆمییەکانی ئێـرانمان لەناوبردووە و سەرکەوتنی باوەڕپێنەکراویان بەدەستهێناوە.

وەزیری جەنگی ئەمریكا لەبەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، سەرکەوتنی باوەڕپێنەکراویان لە دژی ئێران بەدەستهێناوە.

وتیشی، “هەموو توانا ئەتۆمییەکانی ئێـرانمان لەناوبردووە، بەڵام ئێــران هێشتا دەیەوێت ببێتە خاوەنی چــەکی ئەتۆمی”.

ئاماژەی بەوەشدا، دۆناڵد ترەمپ ئازایەتییەکی زۆری نیشانداوە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات، کە ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

جەختیشی كردەوە، ئێرانییەکان دەستبەرداری خەونە ئەتۆمییەکانیان نەبوون و ئێمەیش بیست و چوار کاتژمێر چاودێری دامەزراوەکانیان دەکەین.

هاوكات، دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا وتی: 2.8 ملیۆن سەربازمان لە ئەرک و خزمەتن.

وتیشی، “لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە ئێران 39 سەربازمان كوژراون”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە