شیاومی بە فەرمی ڕکابەرە نوێیەکەی ڕاگەیاند؛ تابلێتێکی بەهێز بە نرخێکی گونجاو.
کۆمپانیای شیاومی (Xiaomi) بە فەرمی نوێترین تابلێتی خۆی ڕاگەیاند، کە خاوەنی تایبەتمەندییەک وای لێدەکات ببێتە یەکێک لە بەهێزترین ڕکابەرەکان لە بازاڕی تابلێتە ئەندرۆیدە زیرەکەکاندا.
دیزاین و شاشە
تابلێتە نوێیەکە کە ناوی Redmi Pad 2 9.7ـە، خاوەنی پێکهاتەیەکی پتەوە لە ئەلەمنیۆم و شوشەی دژە شکان و ڕوشان.
ڕەهەندەکان: (٢٢٦.٥ / ١٤٧.٩ / ٧.٤) ملم.
کێش: ٤٠٦ گرام.
شاشە: جۆری IPS LCD بە قەبارەی ٩.٧ ئینج، بە وردی نیشاندانی (١٢٨٠/٢٠٤٨) پێکسڵ.
تایبەتمەندی شاشە: تێکڕای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و ڕووناکی ٦٠٠ نێتس، کە چڕی پێکسڵەکانی دەگاتە ٢٦٨ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک.
سێستەم و کارپێکەر
سیستەمی کارپێکردن: نوێترین وەشانی Android 16 لەگەڵ ڕووکاری تایبەتی HyperOS 3.
پڕۆسێسەر: جۆری Snapdragon 6s Gen 2 4G.
ڕام (RAM): ٤ گێگابایت.
بیرگەی ناوخۆیی: ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایت، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی کارتی microSDXCـەوە زیاد بکرێت.
کامێرا و پاتری
کامێرای سەرەکی: ٨ مێگاپێکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 1080p بە خێرایی ٣٠ وێنە لە چرکەیەکدا هەیە.
کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ.
دەنگ: خاوەنی بڵندگۆی کوالێتی بەرزە.
پاتری: توانای ٧٦٠٠ میلی ئەمپێر لەگەڵ بارگاوی کەرەوەی ١٥ وات و دەرچەی USB Type-C.
نرخ و بەردەستبوون
ئەم ئامێرە بە دوو جۆر دەخرێتە بازاڕەوە و نرخەکانیان بریتی دەبن لە ١٧٩ دۆلار و ٢١١ دۆلار.
