دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەستی پێكرد

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری کرێکارانی خانەنشینی دەستەبەرکراو دەستیپێکردووە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری کرێکارانی خانەنشینی دەستەبەرکراو دەستیپێکردووە و ئەندامانی ئەم توێژە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

خلود حەیران، بەڕێوەبەری فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری کرێکاران لە وەزارەتی کار، پشتڕاستیکردەوە کە سەرجەم ڕێکارەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی کرێکاری تەواو بوون.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی دارایی عێراق لە 21ی نیسانەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران کردووە و تا ئەمڕۆ چوار شەممە، بەردەوام بووە و بەرەو كۆتایی دەچێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە خەرج نەكراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە