وێنەی ترەمپ دەخرێتە سەر پاسپۆرتە یادگارییەکانی ئەمریکا

کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەیەکی سنووردار لە پاسپۆرت دەردەکات کە وێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لەسەرە.

ئەم هەواڵە کە سەرەتا لە لایەن “فۆکس نیوز”ەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پاسپۆرتانە وەک بەشێک لە ئاهەنگەکانی ٢٥٠ـەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمریکا لە مانگی تەممووزدا (تەممووزی ٢٠٢٦) بڵاودەکرێنەوە.

بەرپرسێکی کارگێڕی بە (BBC)ی ڕاگەیاندووە، دیزاینە نوێیەکان بۆ “هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی” بەردەست دەبن کە داوای پاسپۆرت بکات لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەکەدا، و تا ئەو کاتەی لە کۆگاکاندا مابێت بەردەوام دەبێت. هەروەها ئەم پاسپۆرتانە تەنها لە “ئاژانسی پاسپۆرتی واشنتن” بەردەست دەبن.

لەو نموونە دیزاینەی کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، وێنەیەکی ترەمپ دەردەکەوێت کە بە دەقی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و ئاڵای ئەمریکا دەورە دراوە، لەگەڵ واژۆی سەرۆک بە ڕەنگی زێڕین.

وتەبێژێکی کۆشکی سپی بە (BBC)ی ڕاگەیاند: “دیزاینی پاسپۆرتە نیشتمانییە نوێیەکەی سەرۆک ترەمپ، ڕێگەیەکی تری نایابە بۆ ئەوەی ئەمریکییەکان بەشداری بکەن لە ئاهەنگە شکۆدارەکانی ٢٥٠ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ئەمریکادا.”

ئەو وتەبێژە وتیشی: “لە نێوان یارییەکانی (UFC250)، پێشانگای گەورەی دەوڵەتی ئەمریکا، پێشبڕکێی گەورەی (Freedom250 Grand Prix) و ئەم پاسپۆرتە نوێیەی کە پیرۆزبایی لە ئازادیمان دەکات، سەرۆک ترەمپ بە شانازییەوە بەردەوامە لە سەرکردایەتیکردنی نوێکردنەوەی شکۆ و نیشتمانپەروەری لەم ساڵیادە مێژووییەدا.”

پاسپۆرتەکانی ئێستای ئەمریکا دیمەنەکانی مێژووی ئەو وڵاتە نیشان دەدەن، وەک نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مانگ، لەگەڵ هێماکانی تری ئەمریکا وەک پەیکەری ئازادی.

A sample of a limited release of a commemorative U.S. passport that celebrates America’s 250th birthday and features a picture of President Donald Trump, is photographed Tuesday, April 28, 2026. (AP Photo/Jon Elswick)
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە