عەلی زەیدی جموجۆڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق دەستپێكرد و سەردانی مالیكی و عامری و حەكیمی كردووە.
نوسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق، زەیدی سەردانی هێزە سیاسیەكانی دەستپێكردووە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ سەردانی هەریەك لە نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدر و عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كردووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە كۆبونەوەكاندا جەخت لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكانی هێزە سیاسییەکان كراوەتەوە بۆ ئەوەی بە خێرایی حکومەتێکی نیشتمانی پێکبهێنن کە خواستی عێراقییەکان دابین بکات.


