به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆیان به دوور بگرن له‌و رێكلامانه‌ی كه ده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به بڕی پاره‌یه‌كی كه‌م، چونكه ئه‌م بابه‌ته هیچ راستییه‌ك و گه‌ره‌نتییه‌كی تیادا نییه.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حەج و عومرەی هەرێم، “به پێویستی ده‌زانین كه هاووڵاتیانی خۆمان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه بڕوا به رێكلامه‌كانی سوشیاڵ میدیا نه‌كه‌ن و ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رێككاری یاسایی و كارگێری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومرە ده‌گرینه به‌ر له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پاره له هاووڵاتیان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ل حه‌ج”.
دەشڵێت: داوا له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین هه‌ر ده‌زگایه‌ك رێكلام و بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره حه‌جكردنه بكات له ڕێگه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌نداره‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین و هه‌ر كه‌سێكیشی سكاڵای هه‌یه و ده‌یه‌وێ زانیاری وه‌ربگرێت ده‌توانێت له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی واتسابه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات له‌رێگه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌وه: 07505953534
