کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی براکەی دەستگیرکرا

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزووری سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزووری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی کوشتنی براکەی خۆی دەستگیرکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تیایدا هاتووە: دوای ئەوەی لە ڕووداوێکدا لە شارۆچکەی شارەزوور تۆمەتبارێک بەچەقۆ برایەکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدراو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردو دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد.

باسی لەوەشکردووە: سەرەنجام و دوای ناچارکردنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی (ئـ، ئـ، ع لەدایکبووی 2006) خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی شارەزوور کردو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە