کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە و لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەباران دەبێت، لە سبەینێوە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی لە کاتەکانی بەیانی تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ نیمچە هەورە، لە دوای نیوەڕۆ ناوچە بەرزەکان و ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە جیا جیاکانی ئەو پارێزگایە لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی نیمچە هەور و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چەند تاوە بارانێکی کەم لە هەندێ کاتی دوای نیوەرۆ.
باسی لەوەشکردووە: پێشبینی بارانی بەهاری لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ هەیە، ئەگەر هەیە گۆڕانکاریەک دروست بێت لە هەندێ ناوچە باران بە شێوەی لێزمە بارانی بەهاری ببارێت. سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو بەشێک لە ناوچەی جیاجیای پارێزگای کەرکووک لە کاتەکانی ئێوارەدا کەمێک بارانی دەبێت.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمیک بەرز دەبێتەوە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچە جیاجیاکان نیمچە هەورە لە هەندێ کات لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری باران بارین بۆ سبەینێ زیاتر لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە بە گشتی کەشی سبەینێ تا ئاستێک سەقامگیرە تەنها هەندێ ئەو شارۆچکە و شارەدێیانەی دەکەونە ناو زنجیرە شاخەکان و ناوچە بەرزەکان ئەگەری دروست بوون و چڕبوونەوەی هەورو دابارینی هەیە لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
