ئۆتۆمبێلێک خۆی بەخاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشدا کێشاو بریندارێکی لێکەوێتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری لەشارۆچکەی ڕزگارییەوە بە ئاراستەی شارۆچکەی کفری ڕۆیشتووە، خۆی کێشاوە بەخاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشدا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایکبووی ساڵی 1992 برینداربوو.
باسی لەوەشکردووە: بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
هاوکات ئەوەشی وتووە، جگەلە برینداربوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکەو جێگاکە کەوتووە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.





