باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، ویلایەتە ئەکگرتووەکان هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی دەخوزێت لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتیک کە خواستەکانی گەلی عیراق بەدیبێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق گەرمترین هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەخوازێت لە هەوڵەکانیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی هەموو عێراقییەکانی هەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی داهاتوویەکی گەشتر و ئاشتیانەتر.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت: “هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ گەلی عێراق ڕادەگەیەنین کە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان دەدەن لە پاراستنی سەروەریی عێراق و بەهێزکردنی ئاسایش بۆ تێکشکاندنی تیرۆر و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشاوە کە سوودی بەرجەستە و بۆ ئەمریکییەکان و عێراقییەکان بەدەست بهێنێت”.
ئەم پشتیوانییەی ئەمریکا بۆ عەلی زەیدی لە کاتێکدایە کە پێشتر بە ڕاشکاوی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەتکردبووەوە.
