مووچەی مانگی 4ی بەشێكی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی مانگی چواری خانەنشینی کرێکاران دابەش دەکرێت و دەشڵێت: کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 4ی 2026.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە “بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی «ناوخۆی ھەرێم» دەکاتەوە، سبەی چوار شەممە 29/4/2026، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئاماژەی بەووەشداوە: “کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 4ی 2026”.

بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێ دەكرێت، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان لە 20 ساڵی خزمەت و 60 ساڵ تەمەندا، بۆ ئافرەتانیش لە 20 ساڵی خزمەت و 55 ساڵ تەمەندا دیاری كراوە.

تاوەكو ئێستا زیاتر لە هەزار كەس مووچەی خانەنشینیی كرێكاریی وەردەگرن و ژمارەی ئەو کرێکارانەیش كە دەستبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە گەیشتووەتە زیاتر لە 271 هەزار کەس و ئەم ژمارەیەش بەردەوام روو لە زیادبوونە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە