ڕۆژی هەینی كەشی گەشت و سەیرانە

 

شارەزایەكی كەشناسی  ڕایدەگەیەنێت، ئەم دوو ڕۆژە لەكاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری باران و هەورە بروسكە و حاڵەتی ناجێگیری كەشوهەوا هەیە و دەشڵێت: ڕۆژی هەینی كەشوهەوا جێگیرە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمشەو ناوبەناو هەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەهەندێ شوێندا تەرزە ئەبارێت و قەبارەی تەرزەکان لەهەندێ شوێندا گەورە ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی چوار شەممە 29/4/2026 کاریگەری ئەو ناجێگیریە بەچالاکی بەردەوامی ئەبێت تاکاتەکانی ئێوارە بەهەمان شێوە تاوە باران و بروسکە و تەرزە لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەبێت پاشان کەش جێگیر ئەبێتەوە و پلەکانی گەرما جێگیر ئەبن.

وتیشی، “بۆ رۆژی پێنج شەممە 30/4/2026 کەش و هەوا بەگشتی جێگیر ئەبێت و ئاسمان زۆربەی کات ساماڵ ئەبێت تەنها لەهەندێ ناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران ئەگەر هەیە تاوە باران و بروسکە دروستببێتەوە بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ ماوەیەکی کورت”.

دەربارەی رۆژی هەینی وتی، “لەتەواوی ناوچەکان کەشوهەوا جێگیر ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەرێژەی 3 بۆ 4 پلەی سەری بەرزدەبنەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە