بارزانی:پێویستە حکومەتی نوێی عێراق نوێنەرایەتیی و خزمەتی هەمووان بکات

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: پێویستە حکومەتی نوێی عێراق نوێنەرایەتیی و خزمەتی هەمووان بکات

مەسعود بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی خێراکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و یەکخستنی هەوڵی هێزە نیشتمانییەکانیان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، مەسعود بارزانی پەیوەندیی بە عەلی فالح ئەلزەیدییەوە کردووە و بەبۆنەی کاندیدکردنی لەلایەن گەورەترین فراکسیۆنەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، پیرۆزبایی لێکردووە.

لە پەیوەندییەکەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان کراوەتەوە، تاوەکو بەزوویی هەنگاوە فەرمییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی وەزاری دەستپێبکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە