پلەبەرزکردنەوە بۆ دادوەرانی هەرێم کرا و جیاوازی مووچەکەیان پێ دەدرێت

لە بڕیارێکی نوێدا، ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دوابەدوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە خەرج کردنی جیاوازی مووچەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی کە بەهۆی پۆلێن گۆڕین و پلەبەرزکردنەوە شایستەی بوون.

دوای سەپاندنی بڕیاری پاشەکەوت و تێکچوونی ژیان و گوزەرانی مامۆستا و فەرمانبەران بەهۆی بێ مووچەی و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دواتریش نەدانی چەندین مووچە.

ماوەی ١٠ ساڵە ، بەبڕیارێکی نایاسایی حکومەتی هەرێم پلەبەرزکردنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی ڕاگیراوە ، بەڵام بۆ ناوخۆ و پێشمەرگە ڕانەوەستاوە و دواتریش بۆ دادوەران کرایەوە.

ئەمڕۆ بەم نوسراوە دەرکەوت کە پلەبەرزکردنەوە بۆ دادوەران کراوە و جیاوازی مووچەکەیان پێ دەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە