ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانێ عێراق پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو کرد.
نووسینەگی سوودانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە کۆی بارودۆخی عێراق و ناوچەکەدا کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی یەکڕیزی نێوان هەموو لایەنە نیشتمانییەکان و کارکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی و هاوبەشی، بۆ هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات، هەروەها لێهاتوویی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئاڵنگارییەکانی هەبێت.
سوودانی پەرۆشی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی زەیدی دەربڕی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەهێزکردنی بنەمای دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات بەپێی ڕێکارە دەستووری و دیموکراسییەکان.
ڕاشیگەیاند کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەوڵی چەند هێندەی هەموو لایەنەکان هەیە لەپێناو تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و چەسپاندنی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا.
