میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ دوودڵە بەرامبەر بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەر ئێران و ڕاوێژارێکیشی پێیوایە کە سەرکردەکانی ئێران “تەنیا لە بۆمب تێدەگەن”.
ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانن لەوەی واشنتۆب لە دۆخی چەقبەستوویی نە جەنگ نە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بمێنێتەوە.
ماڵپەڕەکە ڕوونیکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوودڵە لە نێوان دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران یاخود چاوەڕێی ئەنجامی گوشارە ئابوورییەکان بکات.
ڕاوێژکارێکی ترەمپ بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، “سەرۆک نایەوێت هێز بەکاربهێنێت، بەڵام پاشەکشەش ناکات”.
ڕاوێژکارەکە ڕاشیگەیاندووە کە “سەرکردەکانی ئێران تەنیا لە بۆمب تێدەگەن”. لە بەرامبەر ئەم بۆچوونەشدا، گەورە ڕاوێژکارەکانی ترەمپ دەیانەوێت گەمارۆ و گوشاری زیاتر لە ڕێی سەپاندنی سزاوە بەردەوام بێت بەر لەوە پەنا بۆ دەستپێردنی بۆردومانەکان ببرێتەوە.
