سوودانی و تەیف سامی ڕازی بوون بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 4ی هەرێمی کوردستان

وەزیری دادی عێراق ئاشکرای دەکات کە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 4ی هەرێمی کوردستان ڕازی بوون بێ ئەوەی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆش بە تەواوی ڕادەست بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، دەربارەی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی قسەی کردووە.

شوانی ڕایگەیاند هەریەک لە سوودانی و تەیف سامی ڕازی بوون بە ناردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو کە سوودانی تێگەیشتنی هەبووە بۆ ئەوەی کە بە هۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە، هەرێمی کوردستان ئەم مانگەش ناتوانێت 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ وەک خۆی ڕادەست بکات، بۆیە بە کەمتر لەوەش ڕازین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە