ترەمپ پێشنیازی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕەتدەکاتەوە

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، بە پێشنیازی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ناڕازییە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەو پێشنیازەی ئێران ناڕازییە کە سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی کردووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، پێدەچێت پێشنیازەکەی ئێران بەو شێوەیە لێکبدرێتەوە کە ترەمپ نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ژمارەیەک بەرپرسی ئیدارکەی ترەمپیش گومانیان هەیە لەوەی ئێران ئامادەبێت سازش لە داواکارییەکانی بکات، هەرچەندە لەو بڕوایەشدان کە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز باشترین ڕێگەچارەیە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئیدارەکەی ترەمپ پێیانوایە کە ئەگەر دوو مانگی دیکە گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت، زیان بە کەرتی وزەی ئێران دەگەیەنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە