نەوت بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بە هۆی نەبوونی هیچ ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر دەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە 1٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 109 دۆلار و 50 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 97.46 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران و کردنەوەی گەرووی هومرز بەڕووی کەشتییە زەبەلائەکانی گواستنەوەی نەوت نییە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە