لەمڕۆوە کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەستپێدەکەن

دوای دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەستپێدەکەن.

بە پێی لێدوانێکی عەباس عامری، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەمڕۆوە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە مەبەستی تاووتوێکردنی پرسی کابینەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بەڕێوەدەچن.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ شەو، شیعەکان لەسەر کاندیدکردنی زەیدی ڕێککەوتن و دوابەدوای ئەوەش لەلایەن نزار ئامێدی، سەرۆک وەزیرانەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕاسپێردرا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە