شیعەکان عەلی زەیدییان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کرد

عەلی زەیدی بە فەرمی لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاندید کرا.

ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە کۆشکی حکوومەت بەئامادەبوونی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بە کۆی دەنگ عەلی زەیدی بە فەرمی لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاندید کراوە.

دوای کۆبوونەوەکە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرکردە و ئەندامانی ھاوپەیمانەکەی کرد ڕایگەیاند لەگەڵ سەرۆکی نوری مالیکی، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕێککەوتن، بۆ کاندیدکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نوێی عێراق.

سوودانی لە نامەکەیدا کە لەلایەن ھەندێک لە میدیاکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای کردووە کە بەھۆی نەبوونی سازان لەنێوان ھێز و لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، لەگەڵ نوری مالیکی ئەرکی ڕاسپاردنی کەسایەتییەکی دیکەیان پێسپێردرا، بۆ ئەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کاندیدی بکەن و ڕاشیگەیاند کە بەڕێککەوتنی نێوان خۆی و نوری مالیکی عەلی زەیدی بۆ ئەو پۆستە کاندید کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پێشنیازەکەیان لەبارەی کاندیدکردنی عەلی زەیدی بە کۆی دەنگی سەرکردەکانی دیکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی پەسەندکراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە