د.ئومێد: دانەمەزراندنی پزیشكان بەواتای پەککەوتنی کەرتی تەندروستی دێت

پزیشكێك، كە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوای دامەزراندنی پزیشكانی نوێ‌ لە حكومەتی هەرێم دەكات و دەڵێت: دانەمەزراندنیان بەواتای پەککەوتنی کەرتی تەندروستی کوردستان لە ٢-٤ ساڵدا.

د. ئومێد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت: داواتان لێدەکەین بەوپەری خەمخۆریەوە بیرێک لە کەرتی تەندروستی بکەنەوە بە پێچەوانەوە کارەساتی هەرەسهێنانی کەرتی تەندروستی کوردستان چاوەڕێمانە.

دەشڵێت: دانەمەزراندنی ئەم پزیشکانە واتە پەکخستنی زانست و خوێندنی باڵای پزیشکی ،هێواش هێواش پزیشکی مقیم و پزیشکی مقیم اقدم پاشان پسپۆری نوێ نامێنێت، ئەوە باسی کارمەندانیش ناکەم کە ئێستا ٥٠٪ کەرتی تەندروستی خۆبەخش ئەیبا بەڕێوە، ئەمەش بەواتای پەککەوتنی کەرتی تەندروستی کوردستان لە ٢-٤ ساڵدا.

بەڵێ بۆ دامەزراندنی پزیشکانی نوێ……

بەڕێزان سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
دامەزراندنی پزیشکانی نوێ دامەزراندنی کەسێک نیە لە کایەی تەندروستی،بەڵکو بەردەوامیدانە بە کاروانی پێگەیاندنی پسپۆڕییە تەندرستیەکان و گەشەسەندنی کاروانی پزیشکی لە کوردستان،بەردەوامی دانە بە خزمەت کردنی نەخۆش لە بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکییەکان… بەڕێزان دانەمەزراندنی ئەم پزیشکانە واتە پەکخستنی زانست و خوێندنی باڵای پزیشکی ،هێواش هێواش پزیشکی مقیم و پزیشکی مقیم اقدم پاشان پسپۆری نوێ نامێنێت ،ئەوە باسی کارمەندانیش ناکەم کە ئێستا ٥٠٪ کەرتی تەندروستی خۆبەخش ئەیبا بەڕێوە، ئەمەش بەواتای پەککەوتنی کەرتی تەندروستی کوردستان لە ٢-٤ ساڵدا.

بەڕێزان ئێمە ئەزانین ئەم سستەمە تەندروستیە کۆنە،خراپە،لەگەڵ کوالیتی ئەمڕۆی دەوڵەتداری و کایەی تەندروستی ناگونجێت بەڵام چاکردنی ئەمە پێویستی بە خواستی حکومەت،گۆرینی یاساکان هەیە ، بودجەی تایبەتی ئەوێت ، پێویستی بە یاسای بیمە و کۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشکی نیشتمانی و گۆڕینی شێوەی ئیدارەدانی تەندروستی بە خەڵکانی پسپۆری بەڕێوەبردن ،دەرهێنانی لە کایەی بازرگانی و پشتبەستن بە کۆمپانیاکانی دەرەوە بۆ پیداویستی ئامێرو دەرمان و پیداویستی ڕۆژانەی تەندروستی هەیە.

بەڕێزان پێش ساڵ و نیوێک ئێمە ئەم هۆشداریەمان دا بەڵام کێشەکە هەر وەک خۆیەتی، داواتان لێدەکەین بەوپەری خەمخۆریەوە بیرێک لە کەرتی تەندروستی بکەنەوە بە پێچەوانەوە کارەساتی هەرەسهێنانی کەرتی تەندروستی کوردستان چاوەڕێمانە…

د.ئومێد علی حمە صاڵح
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە